سعودیە.. خوێندكارێكی گەرمیان لە پێشبڕكێیەكدا بۆ ئاستی جیهان سەركەوت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە پێشبڕكێیەكی تەكنەلۆژیدا لە وڵاتی سعودیە خوێندكارێكی كورد توانی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردۆتەوە، لە شاری ریازی پایتخەتی سعودیە پێشبڕكێی ICT لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای یونسكۆ بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری لە پەروەردە IITE  بەڕێوەچوە، لە پێشبڕكێكەدا خوێندكارێكی زانكۆی گەرمیان توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و بگاتە تاقیكردنەوەیەك لەسەر ئاستی جیهان.
ئەوەش راگەیەنراوە،  ئەو گەنجە كوردە خوێندكاری بەشی زانستی كۆمپیوتەری كۆلێجی زانستە لە زانكۆی گەرمیان و بەهاوبەشی لەگەڵ زیاتر لە 300 فێرخواز لە 19 وڵاتی تایبەت بە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە لە شاری ریاز بەشدارە لە مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر سەركەوتواندا، توانیویشیەتی لە تراكی Cloud پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و سەربكەوێت، بڕیاریشە لە مانگی ئایاری ساڵی 2025 تاقیكردنەوە لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهاندا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group