نەوا-
حكومەتی عیراق ئەو سەربازە سوریانە رەوانەی وڵاتەكەی خۆیان دەكاتەوە كە لەكاتی كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا هانایان بۆ عیراق هێنابو.
میقداد میری وتەبێژی شانەی ئەمنی عیراق رایگەیاندوە، دەستیانكردۆتەوە بە ناردنەوەی ئەو سەربازە سوریانەی كە لە كاتی ئازادكردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا هاتنە ناو خاكی عیراقەوە.
میری راشیگەیاندوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق پرۆسەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە سوریا دەستپێكردوە.
لەكاتی هێرشەكانی سوپای رزگاركردنی شام و روخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا، زیاتر لە 2 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە دەروازە سنورییەكانەوە هانایان بۆ عیراق هێناو خۆیان رادەست كرد، لەوكاتەشەوە لە كەمپێك لە پارێزگای ئەنبار جێگیر كرابون.