نهۆمێكی تایبەت بە توشبوانی ئۆتیزمی سەرو 12 ساڵ دروستدەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری سلێمانی بەبڕی 226 ملیۆن دینار نهۆمێكی تایبەت بە توشبوانی ئۆتیزمی سەرو 12 ساڵ دروستدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەكالەت، سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی حكومی سلێمانی كرد بەمەبەستی بەسەركردنەوەی پڕۆژەیەك كە نهۆمێكی تایبەتە بۆ راهێنانی توشبوانی ئۆتیزمی سەرو 12 ساڵ و لەو سەردانەدا رێنمایی‌ ئاڕاستەی‌ ئەندازیاری‌ پڕۆژەو كۆمپانیای‌ جێبەجێكار كرا كە زۆرینەیان پەیوەندییان بە چۆنیەتی‌ گونجانی‌ بیناكە بو بۆ توشبوانی ئۆتیزم، هەروەها تۆكمەیی‌ زیاتری‌ پرۆژەكەو سەلامەتی‌ بۆ كارمەندان و سودمەندان.
راشیگەیەنراوە كە پڕۆژەكە‌ چۆتە بواری‌ جێبەجێكردنەوەو لەلایەن بەشی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتییانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group