سوتەمەنی و سەبەتەی خۆراك بەسەر ئاوارەكاندا دابەشدەكرێن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان لەهەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی سوتەمەنی بەسەر ئاوارەكاندا كراوە.
سروە رەسوڵ بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان لەهەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە: هاوكاریی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئاوارەكان زۆر كەمبوەتەوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رەزامەندیداوە نەوتی سپی بۆ ئاوارەكان دابین بكات، ئێستاش كە لەناو وەرزی زستانداین تەنها لە دهۆك دابەشكردنی نەوت دەستیپێكردوەو نەگەیشتۆتە شارەكانی تر.
وتوشیەتی: سەبەتەی خۆراكیش بە ئاوارەكان دەدرێت ئەمساڵ تەنها چوارجار سەبەتەی خۆراكیان پێدراوە خێمەكانیشیان كۆن بون پێویستیان بە گۆڕانكاری هەیە ئەویشمان باسكردوەو رەزامەندی دراوە كە بگۆڕدرێن.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا زیاتر لە 700 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستان هەن، كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق كۆبونەتەوە تا سوتەمەنی و سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكەن و خێمەكانیان بۆ بگۆڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group