خولی راهێنان بۆ بازرگانی و دراوی ئەلكترۆنی لەهەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خول بۆ بازرگانی و دراوی ئەلكترۆنی لەهەرێمی كوردستان  دەكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كامەران سەڵاح جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كردوە لە ژمارەیەك لە راهێنەرانی خولەكانی فێركردن لە بواری دراوی ئەلیكترۆنی.
لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكراوەتەوە، گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی خول دەربارەی ئەم بوارە كراوە ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری بازرگانی نیشاندراوە بۆ هەر لایەنێك لە ئەنجامدان و كردنەوەی خولی جۆراوجۆر بە ئامانجی پێشخستنی توانای گەنجان.
پێشتریش ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردبۆوە كە بەشی لێكۆڵینەوەو كاروباری رێكخراوەكان، وۆركشۆپێكی دەربارەی بازرگانی ئەلیكترۆنی ساز كردوە تیایدا زیاتر لە 20 بەشداربو لە پیشەی جیاواز ئامادەبون و بەشێوەیەكی گشتی باس لە سەرهەڵدان و پێشكەوتنی ئەم بازرگانیە كراوە لە هەرێمی كوردستان و جیهان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group