نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: خزمەتگوزارییە گشتییەكانی سوریا داڕوخاون پێویستە جارێكی دیكە كارا بكرێنەوە.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، ناتوانرێت رەوشی سوریا واپێناسە بكرێت كە توركیا دەستی بەسەردا گرتوە وەك ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پێناسەی كردوە، ئەمە دەستبەسەرداگرتن نییە ئەوەی رودەدات ئەوەیە كە ئیرادەی گەلی سوریا دەستی بەسەر حكومەتدا گرتوەو كۆنترۆڵی كردوە.
هاكان فیدان لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە وتی: پەكەكەو یەپەگە لە سوریا هەڕەشەیەكی زۆری بۆ توركیا دروستكردوە، یەپەگە هەوڵ دەدات ئەو شوێنانەی كۆنترۆڵی كردون درێژە بە هەژمون و باڵادەستی خۆی بدات، ئەوان هەوڵدەدەن خۆیان لای رۆژئاوا بەو شێوەیە نیشان بدەن كە بەرەنگاری داعش دەبنەوە، ئەمە ناسنامەی ئەوان نیشان نادات و ناتوانرێت بەرەنگاربونەوەی داعش بە تەنها نیشانەی باشی و چاكە بێت، چونكە لەوێ دەوڵەتان و گروپی جیاوازیش هەبون هەریەك لەوانە بە هۆكاری جیاواز بەرەنگاری داعش بونەوە، بەڵام دۆستە رۆژئاواییەكان ئەو راستییە فەرامۆش دەكەن.