نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە دیمەشقەوە داوای هەڵبژاردنی دادپەروەرانە دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە سوریا داوای رێكخستنی هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانە دەكات لە دوای قۆناغی حكومەتی راگوزەی سوریا.
ماڵپەڕی فرانس 24 بڵاویكردۆتەوە، گەیر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە سوریا داوای رێكخستنی هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانەی كردوە لە دوای قۆناغی راگوزەری حكومەتی سوریا كە بۆ هەمو سورییەكان كاردەكات.
پێدەرسن لە دیمەشق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، سوریا پێویستی بە هاوكاری مرۆیی خێرا هەیە وەك ئامادەكارییەك بۆ بوژانەوەی ئابوری و هەڵگرتنی سزاكانی لەسەریەتی.
پیدەرسن ئەوەشی باسكردوە، داوای رێكخستنی هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانە دەكات لەدوای كۆتاییهاتنی قۆناغی راگوزەری حكومەتی سوریا كە بۆ سێ مانگە، لە هەمانكاتدا هیوای خواستوە چارەسەری سیاسی بكرێت لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری كورد.
 وتوشیەتی: بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەرەتایەكی نوێ بۆ سوریا دەبینن كە  دەستورێكی نوێ پەسەند دەكات و ئەوانیش شاهیدحاڵی هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانە دەبن.




 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group