جۆلانی دەیەوێت ڕەگەزنامەی سوريی بە چەكدارانی بیانی بدات

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەی دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕێگە بدرێت بەو چەكدارە بیانییانەی كە هاوكاری گروپەكەیان كردوە بۆ ڕوخاندنی حكومەتی سوریا، تاوەكو ڕەگەزنامەی سوریا وەربگرن.
ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی دەستەی تەحریر شام لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاندوە، ئەو چەكدارە بیانییانەی چونەتە ناو سوریا بۆ شەڕكردن دژی حكومەتی سوریا بەشێك بون لەو بزوتنەوەیەی كە بوە هۆی ڕوخانی بەشار ئەسەد و پێویستە ئاهەنگیان بۆ بگێڕدرێت.
باسی لەوەشكردوە، مافی ئەو چەكدارانەیە كە رەگەزنامەی سوریا وەربگرن كە دژی دیكتاتۆریەت و شەڕانگێزیەكانی بەشار ئەسەد بون و لەوچوارچێوەیەشدا قوربانیانداوە و شەڕیان كردوە.
ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە دۆخێكی دڵەڕاوكێ لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا زاڵە سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سوریا، بەتایبەتی دوای ئەوەی وتارەكەی جۆلانی زیاتر كراوەتر دەركەوت، لەكاتێكدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەردەوامە لە فشارخستنە سەر ئیدارەی ئێستای جۆو بایدن بۆ ئەوەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەرنەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group