كاكەڕەش سدیق: جوتیاری عەرەب قەرەبو كراوەتەوە بەڵام ئامادە نیە بگەڕێتەوە ناوچەكانی خۆی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرپرسی نوسینگەی كەركوكی لیژنەی مادەی 140 رایگەیاند، جوتیارە عەرەبەكان بە هاندانی هەندێك لایەن ئاژاوە دروست دەكەن. 
كاكەڕەش سدیق بەرپرسی نوسینگەی كەركوكی لیژنەی مادەی 140 رایگەیاند: جوتیارە عەرەبەكان هیچ مافێكیان بەسەر زەوییەكانی سەرگەڕان و ناوچەكانی دەوربەرییەوە نییە، بەڵام بە هاندانی هەندێك لایەن ئاژاوە دروست دەكەن.
بەرپرسی نووسینگەی كەركوكی لیژنەی مادەی 140  ئاماژەی بەوەشكرد، 130 جوتیاری عەرەب قەرەبوی زەوییەكانیان وەرگرتوە بەڵام ئامادە نین چۆڵی بكەن و بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆی، بە گوێرەی رێككەوتنەكان لە دوای سەری ساڵ بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە لە پەرلەمانی عیراق هەڵدەوەشێنەوە، بەمەش 80%ی كێشەی جوتیارانی كورد لە ناوچە كێشەلەسەرەكان چارە دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group