بانكی ناوەندی: ئاگاداری كۆمپانیا ساختەكانی وەبەرهێنان و دراوی دیجیتاڵی بن

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق هۆشداری دەداتە رای گشتی لە بونی كۆمپانیا ساختەكانی بازرگانیكردنی ئەلیكترۆنی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە مۆڵەتیان لەلایەن بانكەكەیانەوە هەیە.
بانكی ناوەندی عیراق لە هۆشدارییەكدا رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كۆمپانیای خەیاڵی و ساختە هەن بۆ بازرگانیكردنی ئەلیكترۆنی بە پشكەكان و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە مۆڵەتیان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هەیە، روندەكەنەوە كە ئەوان مۆڵەت بەو كۆمپانیایانە نادەن كە بازرگانی بە پشك و كانزاو دراوی كریپتۆەوە دەكەن، هەمو رێوشوێنێكی یاسایی لە دژی ئەو جۆرە كۆمپانیا ساختانە گیراونەتەبەر.
بانكەكە دوپاتیشیكردۆتەوە، هەندێك لە پەیج و بڵاوكراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوی ئەو كۆمپانیا ساختانەیان بڵاوكردۆتەوە كە ناوی بانكی ناوەندی دەقۆزنەوەو بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەوان كۆمپانیای بازرگانی فەرمی عیراقن كە بە مەبەستی وەبەرهێنان و بازرگانیكردن بە دراوی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێدراوە، ئەوانیش بە پەخشكردنی ڤیدیۆو بڵاوكراوەی ساختەوە پارە لە گیرفانی خەڵكی دەكێشنەوە، لەلایەكی دیكەشەوە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە لقیان لە پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ و هەولێرو سلێمانی هەیە.
جەختیشیكردۆتەوە، پێویستە قوربانییەكانی ئەو كۆمپانیا ساختانە رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەرو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەنەوە، داواشمان لە رای گشتی كردوە پێش هەر پارە ناردنێك پێداچونەوە بەناوی ئەو دامەزراوە داراییە نابانكییانە بكەن كە مۆڵەتیان پێدراوەو لە ماڵپەڕی فەرمیدا بڵاوكراوەتەوە.
https://cbi.iq/page/25



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group