بەردەوامی بە خولی فێربونی زمانی ئەڵمانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەشی تەكنەلۆجیا و زمانەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ هێزەكانی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەیەكدا ژمارەیەك ئەفسەرو كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەفسەران و كارمەندانی هێزی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیەكی كراوەیان تایبەت بە فێربونی زمانی ئەڵمانی ئەنجامدا، بەردەوامی دەدرێت بە چالاكی خولەكانی فێربونی زمانی ئەڵمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
راشگەیەنراوە، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی ئەڵمانیا بەردەوامی دەدەن بە چالاكی خولەكانی فێربونی زمانی ئەڵمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو جۆرە كۆبونەوانەش بۆ گۆڕینەوەی شارەزایی فێرخوازان لە كەلتور و زمانی ئەڵمانییەو وەك دەرفەتێكیش دەبینرێت بۆ بەكارهێنانی زمانەكان بە شێوازێكی پراكتیكی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group