داوا لە عێراق كراوە گرووپە چەكدارەكانی هەڵوەشێنێتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
رۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرایدەكات، داوا لە عێراق كراوە گرووپە چەكدارییەكانی بە تایبەت حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژنامەی ئەلعەرەب لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات زۆرترین سود لە شكستی حزبوڵا و روخانی رژێمی ئەسەد ببینێت، بۆ فشاركردن لە سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەك چۆن حەشدی شەعبی بە فەتوای عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان دروستكرا، هەڵوەشانەوەشی پێویستی بە فەتوایەكی نوێی مەرجەعییەتە، ئەنجامدانی ئەمەش بە دوور نازاندرێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی گرووپە چەكدارییەكان رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، هەندێك لە گرووپەكان خۆیان ئامادەدەكەن بۆ پابەندبوون بە بڕیارەكانی حكومەتی عێراق، بەڵام پێناچێت سەرجەمیان بە بڕیارەكە رازی بن، كە ئەمەش دەیانخاتە بەردەم گورزی ئەمریكا و ئیسرائیل.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ماوەكانی رابردوودا نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دوو جار سەردانی سیستانی كردووە، لە كۆتاجاردا پێی راگەیاندووە،كە بڕیاری یەكلاكەرەوە كاتی هاتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group