نەوا-
ماوەی چەند رۆژێكە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكەخانەكانی سوریاو كۆگای چەك و چەند شوێنێكی دیكە دەكەن.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی 8-12ەوە تا ێستا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل 498 جار ناوچە جیاوازەكان و پارێزگاكانی سوریایان بەئامانج گرتوەو بۆردومانەكان بریتیبون لە بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەكانی سوریا كە كۆگای چەك و فڕۆكەو رادارو وێستگەی سەربازیی لێبوە، هەروەها زۆرێك لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە پێگە جیاوازەكان لە زۆربەی پارێزگاكان و ناوەندەكانی توێژینەوەی زانستی بەر ئەو هێرشانەی ئیسرائیل كەوتون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پێگانەی كە كراونەتە ئاماج سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەكانیان پەكخستوە و ئەو شوێنانە بەتەواوەتی وێران كراون.