نەوا-
ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق تەنها 9 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی لایە و ئێستا مەترسی لەسەر نەماوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەكانی رابردوودا بەهۆی جەنگە یەك بەدوای یەكەكانی عێراق وڵاتەكە كەوتبووە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە، بەڵام بەهۆی ئەو بەرنامە حكومییەی محەمەد شیاع سودانی دایڕشت توانرا لە بەشێكی زۆری ئەو قەرزانە رزگاریان بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو قەرزەی لە ئێستادا لەسەر عێراق ماوە لە 9 ملیار دۆلار كەمترە و لە ئێستاوە تا ساڵی 2028 دەدرێتەوە.
رونیشیكردەوە، ئەو پارەیەی كە بۆ دانەوەی قەرزەكە تەرخانكراوە لە 5٪ی كۆی داهاتی ناوخۆ تێپەڕ ناكات.