فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای كوردستان: ئێمە ناوچەكە دەپارێزین

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
هەردوو فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  و  هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوە بەمەبەستی رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعش لە ناوچەكە.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردۆتەوە، هەردو فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان و هەسەدە لەگەڵ كەسایەتییەكانی شاری رەققەو ئەنجومەنە خۆجێییەكان كۆبونەتەوە تیایدا فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، لەشاری رەققەو دەوروبەری دەمێننەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیریی و رێگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
راشگەیەنراوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیكردۆتەوە كۆنترۆڵكردنی ئەو زیندانیانەی گروپە چەكدارەكانی داعشی تیادان لەژێر سەرپەرشتنیكردنی خۆیاندا دەمێنێتەوە، هەروەها پارێزگاریكردن لە رەققەو سەرجەم ناوچەكانی خۆرهەڵاتی فورات دەكەونە ناو چوارچێوەی لێكتێگەیشتنە نێودەوڵەتییەكان كە پارێزگاریكردنەكەی بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی سپێردراوە، هەربۆیە رێگە نادەن بە تێكدانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
لەبارەی هێرشەكانی سەر كۆبانێشەوە فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، دانوستان بەردەوامە بەرەو پێشچونێكی زۆر باش هاتۆتە ئاراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group