هەرێمی كوردستان لە فێستیڤاڵی پاریس بۆ كتێب بەسەردەكرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پاریسن و بەشی هەرێمی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی و ساڵانەی كتێب بەسەردەكەنەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا شاندێكی سەرۆكایەتیان كە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوان و ژمارەیەك لە بەرپرس و راوێژكارانی سەرۆكایەتی پێكهاتبو، بەشی هەرێمی كوردستانیان لەفێستیڤاڵی پاریس بۆ كتێب بەسەركردەوەو ئامادەیی و بەشداریی كوردستانیان بە هەنگاوێكی گرنگ لە فراوانبونی پەیوەندییە كلتورییەكان لەگەڵ ناوەندە كلتورییە نێودەوڵەتییەكان لە قەڵەمدا.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆكی دیوان دەستخۆشی لە نوێنەرو ستافی نوسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس كردوە كە زەمینەیان بۆ بەشداری و ئامادەیی لە فیستیڤاڵەكەو دەرفەتیان رەخساندوە بۆ ناساندنی بەرهەمی نوسەرانی كوردستان و نیشاندانی بەرەوپێشچونەكانی كایەی نوسین و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان بە جیهان.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group