نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئەلیزێ لە پاریس كۆبونەوە.
لەبارەی كۆبونەوەكەوە نێچیرڤان بارزانی بڵاویكردوەتەوە، خۆشحاڵبوە لە كۆشكی ئەلیزێ لەگەڵ ئێمانوێل ماكرۆن كۆبوەتەوەو پەیوەندیان لەگەڵ فەرەنسا زۆر تایبەتەو بەردەوام بەهێزتر دەبێت.
راشیگەیاندوە، دەربارەی چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها پرسە گرنگەكانی ناوچەكە گفتوگۆمان كردو سوپاسی ماكرۆنی كردوە بۆ پشتگیریی بەردەوامی لە هەرێمی كوردستان و رۆڵی گرنگی لە پتەوكردنی سەقامگیریی ناوچەكە.