نەوا-
بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی بگاتە فەرەنساو لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەگاتە پاریس.
راشیگەیاندوە، بەپێی كارنامەی سەردانەكە رۆژی دووشەممە 14/4 نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن لەكۆشكی ئەلیزێ پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ دەكەن، هەروەها دەربارەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیروڕا دەگۆڕنەوە.