نەوا-
لیژنەی تەكنەلۆژیا لەقائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی كامێراكانەوە چاودێری شوێنە بازرگانی و گشتییەكان دەكات و لەكاتی پێویستدا بەكاریان دەهێنێت.
میران رزگار سەرۆكی لیژنەی تەكنەلۆژیا لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، لیژنەكەیان پێكهاتوە لەكەسانی شارەزا كە نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و رۆشنبیری و قائیمقامیەتن و رۆژانە لە شوێنە گشتی و بازرگانییەكان تەماشای كامێراكانی چاودێری دەكەن، ئەو شوێنانەشی كامێرای چاودێرییان نییە یاخود وەك پێویست كارناكات ناچاریان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن.
سەرۆكی لیژنەكە وتوشیەتی، سكاڵا لە هەر شوێنێك هەبێت ئەو لیژنەیە سەردانی شوێنەكە دەكات و تەماشای كامێراكانی چاودێری دەكات، ئەوكاتە بەپێی بەڵگەكان مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شوێنەكەدا دەكرێت.