مەسرور بارزانی و سودانی جەخت لەچارەسەركردنی سەرجەم دۆسیەكان بەپێی دەستور دەكەنەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەشاری هەولێر كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبونەوەیەكدا هەردو سەرۆك وەزیران گفتوگۆیان كردوە سەبارەت بە ژمارەیەك دۆسیەو بابەتی نیشتمانی لە گرنگترینیان گۆڕانكارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و هەڵوێستی حكومەت لە بەرامبەر قەیرانەكان كە لەناوچەكەدا گوزەر دەكەن، هەروەها تەئكیدیان كردوەتەوە لەسەر گرنگی هاوبەشیكردن و هەماهەنگی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانەی روبەڕویان دەبنەوە بەپشتبەستن بە سیاسەتێكی هاوسەنگ لەسەر بنەمای هاوكاری و بەرژەوەندی لەگەڵ وڵاتانی براو هاوڕێیاندا.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی كردوە كە حكومەت سەركەوتو بوە لە روبەڕوبونەوەی قەیرانە جیاوازەكان لە ناوخۆو دەرەوەدا، هەروەها لێپرسراوێتی هەڵگرتوە سەرەڕای ئەو گۆڕانكاری و روداوانەی لە ناوچەكەدا رودەدەن و هەوڵیانداوە بۆ پەرەپێدانی ئابوری نیشتمانی و جێگیركردنی سەقامگیری لەتەواوی ناوچەكەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبونەوەكەدا گرنگی كاركردن بۆ چارەسەركردنی سەرجەم دۆسیە هاوبەشەكان و نەهێشتنی ئاستەنگەكان بەپێی دەستورو یاسا كراوە بەشێوەیەك كە دادپەروەری و بەرژەوەندی هەمو عیراقییەكان بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group