"عیراق لە روی داراییەوە تائێستا لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئەمریكادایە"

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پسپۆڕێكی ئابوری پێیوایە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كاریگەری لەسەر بەشێكی هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.
محەمەد عەلی عوزێری پسپۆڕی بواری ئابوری بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە، بڕیارەكەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی سەپاندنی باج بڕیارێكی نێودەوڵەتییەو بۆنی شەڕی جیهانی بازرگانی و ئابوری لێدێت، بەهەر شێوەیەك بێت لێكەوتەكانی لەسەر عیراق و هەرێم بەدیار دەكەوێت، چونكە عیراق لە روی دارایی و ئابورییەوە تائێستاش لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئەمریكایە، ئەوەی هەیە لە داهاتی عیراق، ئەوا حكومەتی ئەمریكا كۆنتڕۆڵی كردوە، كەواتە هەمو بڕیارە سیاسیی و ئابورییەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێم هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی كەم.
ئەو پسپۆڕەی ئابوری وتوشیەتی: هەناردەكانی عیراق بۆ ئەمریكا زیاتر بابەتی نەوتن، ساڵی رابردو لە عیراقەوە بە بەهای حەوت ملیار دۆلار نەوت بە ئەمریكا فرۆشراوە، نەوتیش لە دەرەوەی سەپاندنی باجەكەیە، بۆیە ئەو كاریگەرییەشی كە هەیە ئەوا لەسەر چینێكی هاوڵاتیانەو بە گشتی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group