پێدەچێت محەمەد سەڵاح لە یانەی لیڤەرپول بمێنێتەوە

4 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
بڕیارە گرێبەستی ئێستای محەمەد سەڵاح لەمانگی حوزەیرانی داهاتودا لەگەڵ یانەی لیڤەرپول كۆتایی پێبێت و بابەتەكەش بۆتە جێگەی مشتومڕی هەوادارانی تۆپی پێ.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردوەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە دانوستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری پێشكەوتنی بەدەستهێناوە ئەمەش هیوای گەیشتن بە رێككەوتنی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی زیاتر كردوە، وایكردوە سەرەڕای گومانەكان جێی دڵخۆشی بێت بۆ هاندەرانی لیڤەرپول.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، بڕیارە گرێبەستی ئێستای سەڵاح لە مانگی حوزەیرانی داهاتودا لەگەڵ لیڤەرپول كۆتایی پێبێت و ئەویش هەڵبژاردەی وڵاتەكەی ئاگاداركردۆتەوە كە خواستی هەیە لەمانگی حوزەیرانی داهاتودا پشوی تەواوەتی وەربگرێت، دواتر بەئەگەرێكی زۆرەوە وەرزێكی نوێ لەگەڵ لیڤەرپول دەستپێدەكاتەوە.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group