نێچیرڤان بارزانی بۆ مالكی: نوێكردنەوەی متمانە پێتان مایەی پێزانینە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مالكی كرد.

لە پەیامێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، نوێكردنەوەی متمانە بە مالكی رەنگدانەوەی ئەو خزمەت و رۆڵە سیاسییە دیارەیە كە بینیویانەو مایەی رێزو پێزانینە.
وتوشیەتی: دڵنیایە ئەزمون و شارەزاییان بەشدار دەبێت لە بەهێزكردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوكردنی بنەماكانی سیستمی دیموكراسی و هاوبەشی و لێكگەیشتن لەنێوان هەمو پێكهاتەكانی گەلی عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group