نەوا-
ئۆپراسیۆنێك دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدراو چەندین مۆڵگەی داعش لە گەرمیان خاپور كران.
لیوا روكن زاتیار حەسەن فەرماندەی فیرقەی چوار لە وەزارەتی پێشمەرگە بەسایتی رەسمی یەكێتی راگەیاندوە: بەپێی زانیاریی هەواڵگریی هەندێك جوڵەی چەكدارانی داعش لەو سنورانە هەبوە بە رێككەوتن لەگەڵ ئۆپراسیۆنەكانی میحوەری دو هەستاون بە كیۆماڵكردنی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.
وتیشی: ئۆپراسیۆنەكە سنوری لیواكانی 22 و 9 و 32ی گرتەوە كە ناوچەیەك بوو لە نێوان هەرسێ لیواكە كە جموجۆڵی داعشی تێدابوە، چەكدارانی داعش مۆڵگەی كاتیان لەو سنورانە دانابو و تێدا مابونەوە تەواوی ئەو مۆڵگانەیان خاپور كردوە.
لیوا زاتیار ئاماژەشیكردوە، هێزی هاوپەیمانان رۆڵێكی بەرچاویان لە ئۆپراسیۆنەكەدا هەبوەو پشتگیریان كردون، ئۆپراسیۆنەكە بەسەركەوتویی كۆتایی هاتوەو تەواوی پێشمەرگەكان بەبێ زیان كۆتاییان پێهێناوە.