نەوا-
دەستەی دەستپاكی عیراق رادەستكردنەوەی دو تۆمەتبار لە دۆسیەی بەتاڵانبردنی پارەی باجی راگەیاند كە لەوڵاتی كوێتەوە گەڕێنراونەتەوە.
دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، توانیویانە بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی یەكێك لە كۆمپانیا ئەهلییەكانی تایبەت بە بازرگانی و گرێبەستی گشتی سنوردارو بریكارەكەی كە تۆمەتبارن لە دۆسیەی بردنی پارەی دانراوی باج لە كوێتەوە رادەست بكەنەوە، رۆڵی تۆمەتباران لەو دۆسیەیەدا وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر بوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، دوای بەدواداچون و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجامدا دۆسیەی تاوانبارەكان رێكخراو نێردرا بۆ فەرمانگەی داواكاری گشتی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ و هەوڵەكانی باڵیۆزخانەی عیراق لە كوێت رۆڵی سەرەكیان هەبوە لە رادەستكردنەوەیان، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخیش پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركردبو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەكانی یاسای سزادان.