شاندێكی هەرێم بەشداری بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبون لە چین دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
شاندێكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی سودبینین لە بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبون سەردانی چین دەكات.
وەزارەتی كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاو بڵاویكردۆتەوە، بۆ زیاتر ئاشنابون بەشێوازی پاراستنی خاك و ئاو و بەرەنگاربونەوەی بەبیابان بون، شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداریانكرد لە سیمینارێك لە وڵاتی چین.
راشیگەیاندوە، شاندەكە بەشداری سیمینارێكی كردوە بە ناونیشانی ( پاراستنی خاك و ئاو و چارەسەرو بنبڕكردنی بە بیابانبون) لە رۆژی 13 تا 28-8.
ئاماژەشیكردوە، جگە لە شاندی هەرێمی كوردستان وڵاتانی كەنداوی عەرەبییش بەشداریان لەو سمینارەدا كردوە، بەشداربوان چەند وانەی زارەكی وپراكتیان وەرگرتوەو سەردانی چەند شارێك و بیابانێكی وڵاتی چینیان كردوە، لەكۆتایی سیمینارەكەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەشكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group