بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بە بڕیاری محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
مەیسەم سافی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لیژنەكە راسپاردەكانی بۆ وەزیری گواستنەوەی عێراق بەرزكردەوە، یەكێك لە راسپاردەكان دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بوو لە پۆستەكەی، وەزیری گواستنەوەش راسپاردەكانی پەسند كرد.
 ئەمە لە كاتێكدایە، بەهۆی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، گەشتكردنی زیاتر لە پشكی دیاریكراوی خۆی و ناڕێكی لە پلانی وەزارەتی گواستنەوە، بوە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق گەشتەكانی راگرێت و وەزیری گواستنەوەش لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەوانەی كە كەمتەرخەمبوون پێكهێنا.
 كۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، كۆمپانیایەكی حكومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە؛ هێڵەكە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group