لەسلێمانی زیاتر لە 17 تۆن خواردەمەنی‌ لەناوبران

6 رۆژ پێش ئێستا

لەمانگی رابردودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 17 تۆن خواردن و خواردنەوەو كاڵاوشمەكی جۆراوجۆریان لەناوبردوە.

لە راپۆرتی لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە: بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن لەمانگی رابردودا لیژنەكانی قائیمقامیەت بەهاوكاری ئاسایشی ئابوری دەستیان بەسەر بڕی 17 تۆن و 324 كیلۆگرام خواردن و خواردنەوەو كاڵاو شمەكدا گرتوە.

راپۆرتی لیژنەكە رونیكردوەتەوە، بەشێك لە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لەلایەن لیژنەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لە ‌ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناوبراون.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group