بەردی بناغەی گەورەترین پۆند لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دانرا

4 رۆژ پێش ئێستا

بەبڕی نزیكەی  4 ملیار دینار  بەردی بناغەی گەورەترین پۆند لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دانرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە رێورەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی پۆندی بنەسڵاوە كە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانی دانا كە بەبڕی  3 ملیارو 856 ملیۆن و 175 هەزار دینار لە سەر بوجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێرو بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
لەو رێورەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی دروستكردنی بەنداو و پۆندو كەمكردنەوەی مەترسییەكانی دروستبونی لافاو لەسنوری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە جێبەجێكراون بەشێكیان بە كۆتا هاتون و بەشێكیشیان لەژێر جێبەجێكردندان، لەنێویاندا دروستكردنی پۆندی بنەسڵاوەیە كە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و توانای كۆكردنەوەی 3 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باران و كانیاوەكانی هەیە، بەتەواوبونی رۆڵی زۆری دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربونەوەی وشكەساڵی جگە لەوەش ناوچەكە لە مەترسی دروستبونی لافاو دەپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group