لەسلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران

پێش 1 هەفتە

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقیان لێسەندوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بوە.
راشیگەیاندوە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group