جەعفەر شێخ مستەفا: لەگەڵ پزیشكیان باس لە ئەمنییەتی سنورەكان كرا

4 رۆژ پێش ئێستا

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هاتنی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بۆ هەرێمی كوردستان بەرزدەنرخێنین.
جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانی مەسعود پزیشكیان بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی وتی: سەردانی پزیشكیان بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێرو سلێمانی بەرز دەنرخێنین، ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران سنورێكی دورودرێژمان هەیە ئەركی هەردولامانە ئەمنیەتی سنورەكان بپارێزین، یەكێك لەو بابەتانەی كە باسكراوە رێگەنەدان بوە بە تێكدانی ئەمنیەتی چ هەرێمی كوردستان لە دیوی ئێرانەوەو چ لە دیوی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تر بوە هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی  كە هەوڵبدرێت زیاتر كارئاسانی بكرێت لەسەر سنورەكان بۆ هاوردەكردن و هەناردەكردنی كەلوپەل لەنێوان هەردولادا.
وتیشی: هاتنی پزیشكیان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە بەتایبەتیش بۆ شاری سلێمانی ئێمە زۆر بە گرنگی دەزانین و بەرز دەینرخێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group