نەوا-
هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێكی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی عێراق چوار سەركردەی داعش و 10 ئەندامی دیكە كوژران.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە 29ی ئابدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەكان ئۆپراسیۆنێكیان لە رۆژئاوای عیراق ئەنجامداوە و 14 تیرۆرستی داعشیان كوشتووە و حەوت سەربازی ئەمریكاش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی لەناوبردنی توانای داعش بۆ پلاندانان و ڕێكخستن و جێبەجێكردنی هێرشەكان دژی هاووڵاتییانی مەدەنی عێراق و هەروەها هاووڵاتییانی ئەمەریكی و هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی لە سەرتاسەری ناوچەكە و دەرەوەی ناوچەكە.
باسی لەوەش كرد كە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنە بەردەوامەكان دوای هەڵمەتەكە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا دەتوانێت كوژرانی 4 سەركردەی داعش بسەلمێنێت.