هیندستان گەورەترین وڵاتە كە بە پلاستیك ژینگە پیس دەكات

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان

 وڵاتی هندستان گەورەترین وڵاتە لە پیسكردنی ژینگەدا بە پلاستیك و ریزبەندی یەكەمی زیانگەیاندن بە ژینگەی گرتوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی مۆنتیكارلۆی نێودەوڵەتی، وڵاتی هیندستان لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە بە پلاستیك ژینگەی جیهان پیس دەكات و رێژەی 9.3 ملیۆن تۆن پلاستیكی فڕێ داوەتە ناو ژینگەوە كە لەساڵی 2020دا لەكۆی وڵاتانی جیهان پێنج وڵاتیان 52.1 ملیۆن تۆنیان لە ژینگەدا فڕێداوە. بەگوێرەی راپۆرتەكە، پاشماوە كۆنەكراوە پلاستیكییەكان سەرچاوەی سەرەكی بەتایبەت لەو وڵاتانەی كە كەوتونەتە ناو باشورەوە، ئێستا توێژەران میكانزمی نوێ بەكاردەهێنن لە رێگەی زیرەكی دەستكردەوە بۆ داڕشتنی نمونەیەكی كاركردن بۆ كۆكردنەوەی پاشماوەكان لەسنوری زیاتر لە 50 هەزار شارەوانیدا.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی مۆنتیكارلۆ، وڵاتی نێجیریا دوەمین وڵاتە كە بە پلاستیك ژینگە پیس دەكات پاشان وڵاتی ئەندۆنیزیا دێت و پێشتریش وڵاتی چین بە گەورەترین وڵاتی پیسكردنی ژینگە تۆمار كرابو، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەكە لە ریزبەندی چوارەمدایە. توێژەران دەڵێن، لەساڵی 2020 دا زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن پلاستیك سوتێنراوە بەبێ هیچ رێكارێكی پێشوەختە كە نزیكەی 57%ی كۆی ئەو پاشماوانە پێكدەهێنێت كە فڕێدراونەتە ناو سروشتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group