پلەكانی گەرما بۆ سەرەتای 30 پلە دادەبەزێت

6 رۆژ پێش ئێستا

شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، ناوچەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنكەوە بەراورد بە رۆژانی رابردو هەست بەفێنكی كەشوهەوا دەكرێت و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەم ئاستەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە .
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەشكردوە، لە رۆژی دووشەمەی هەفتەی داهاتو 16-9 بارستە هەوایەكی فێنكترو بەرفراوان كە ئێستا كاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە رودەكاتە زۆرێكی وڵاتانی ناوچەكە، هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە ژێر كاریگەرییەكانی و لەم قۆناغەدا پلەكانی گەرما لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سەرەتای 30 پلە نزمدەبێتەوەو لە ناوچەكانی گەرمیان و ناوچەكانی دیكەی عیراق بۆ خوار 40 پلە دادەبەزێت، ئەمەش هۆكارێكە بۆ زو دەستپێكردنی وەرزی باران لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group