سەرۆك وەزیرانی پێشوتری كوێت كۆچی دواییكرد

4 رۆژ پێش ئێستا جیهان

حكومەتی كوێت كۆچی دوایی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری وڵاتەی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكی فەرمیدا حكومەتی كوێت بڵاویكردۆتەوە، شێخ جابر موبارەك ئەلحەمەد موبارەك سوباح سەرۆك وەزیرانی پێشوتری كوێت لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوە.
راشیگەیاندوە، كۆچكردو ژمارەیەك پۆستی باڵای لە ژیانی سیاسیدا بەدەستهێناوە.
لەبارەی ژیاننامەی ئەلسوباحیشەوە حكومەتی كوێت رایگەیاندوە، كۆچكردو لەساڵی 1942 لەدایكبوەو ساڵی 1968 دەستیكردوە بەكاری سیاسی و چاودێر بوە لەكاروباری كارگێڕی و داراییدا لە دیوانی ئەمیری كوێت، پاشان پلەكەی بەرزكراوەتەوە تاكو بۆتە بەڕێوەبەری دیوان و پاشان پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group