پارتی و یەكێتی یادی 31ی ئاب دەكەنەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لەهەرێمی كوردستان هەردو حزبی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی روداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 یان كردەوە.
 یەكێتی یادی 31 ئاب دەكاتەوە كە دوای چەندین ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی نێوانیان لەگەڵ پارتی ڕویداوە.
 28ساڵ لەمەوپێش لەشاری هەولێر یەكێتی پاشەكشەی كرد بەو هۆكارەی كە حكومەتی ئەوكاتی سەدام حسێن گەڕایەوە شارەكە، یەكێتی پارتی تۆمەتبار دەكات بە پێشڕەوی كردنی حكومەتی بەعس و بە خیانەت ناوی دەبات هەر بۆیە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی ماتەم ئەو ساڵیادەیان كردەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە پارتی دیموكراتی كوردستان كونتڕۆڵكردنەوەی شاری هەولێر بە هاوكاری سوپای حكومەتی ئەوكاتی عیراق بەدەستكەوت دەزانێت و ئەمڕۆ لە دروشمەكانیاندا ئەوەیان بەرزكردۆتەوە كە بەو كارەیان كۆتاییان هێناوە بە ستەم .
بەهۆكاری یادكردنەوەی ئەو ڕوداوەوە لایەنگرانی پارتی ڕژانە سەرشەقامەكان و دروشمی پشتیوانیان بۆ 31ی ئاب بەرزكردەوە ئەم خۆپیشاندانانەش گرژییەكانی زیاتر كردوە.
یادكردنەوەی ئەمساڵی ڕوداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 لەكاتێكدا دەكرێت كە هەرێمی كوردستان نزیك بۆتەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ساڵانی ڕابردو وەك ئەمساڵ لەو یادەدا گرژییەكان هەڵنەكشاون.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group