هەر بەربژێر و لایەنێك پێش وادەی دیاریكراو بانگەشە بكات سزا دەدرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، لیژنەی تایبەت بۆ ئەو كەس و لایەنە پێكهێنراوە كە پێش وادەی دیاریكراو بانگەشە دەكەن.
 جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو یاسا تایبەتەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دانراوە، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی بۆ سەرپێچیكارانی كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن پێكهێناوە. 
 ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بەربژێر و لایەنێكی بەشدار لە هەڵبژاردن پێش وادەی دیاریكراو بانگەشە بكات، سزاكەی بە پێبژاردنی دارایی دەستپێدەكات و تاوەكو هەڵوەشاندنەوەی بەربژێربوونی كەسەكە یانیش بێبەشكردنی حیزب و هاوپەیمانیی سەرپێچیكار لە هەڵبژاردن، سزاكانیش لیژنە تایبەتەكەی كۆمیسیۆن بە گوێرەی شێوازی سەرپێچییەكە بڕیاری لەسەر دەدات.
 جەختی لەوەشكردەوە، رێگە بە كەس نادرێت پێش كاتی دیاریكراو بانگەشە بكات، دوای پەسندكردنی ناوی بەربژێرەكان و لە كاتی یاسایی خۆیدا بانگەشە رێگەی پێدەدرێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group