سوپای ئەمریكا و هێزە عێراقییەكان 15 چەكداری داعشیان كوشت

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایدەگەیێنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەكان 15 ئەندامی داعشیان لە رۆژئاوای عێراق كوشتووە. 
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا – سێنتكۆم لە لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەكان هەڵمەتێكیان كردووە و تێیدا سەركردەكانی داعشیان بەئامانج گرتووە. 
 ئاماژەی بەوەشكردوە، لە هەڵمەتەكەدا 15 ئەندامی داعش كوژراون و هیچ كەسێكی سیڤیلیش نەبووەتە قوربانی.
باسی لەوەش كردووە، ئەندامەكانی داعش چەندین چەكی وەكو نارنجۆك و بۆمبی چێندراویان پێبووە و پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان لەخۆیان بەستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group