سودانی: ژیاننامەی پەیامبەری ئیسلام دەستورێكە پەرستش و مامەڵەكانی رێكخستوین

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەبۆنەی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ژیاننامەی پەیامبەرو كردەوە پیرۆزەكانی دەستورێكە پەرستش و مامەڵەكانی رۆژانەی رێكخستوین.
لەمیانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی یادی لەدایكبونی پەیامبەری ئیسلام لە وەقفی سوننی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا رایگەیاند، ژیاننامەی پەیامبەرو كردەوە پیرۆزەكانی دەستورێكە پەرستش و مامەڵەكانی رۆژانەی رێكخستوین، ئەوەی ئەمڕۆ پێویستمانە گەڕاندنەوەی بەها رەسەنەكانە بۆ كۆمەڵگاكەمان تاكو رەفتارە گوماناوییەكان لابەرین، پێویستە خۆمان پڕ بكەین لە قورئان و سوننەتی پەیامبەری مەزن تاكو بەرگری لەخۆمان و كۆمەڵگاكەمان بكەین لە مەترسی و خراپەكارییەكان، چونكە پێغەمبەری سەروەرمان دەوڵەتێكی بونیاتناوە كە تیایدا ستەم لە هەژارو لاوازەكان ناكرێت، لەو روانگەیەوە چاوەڕوانی پیاوانی ئایینین و حكومەتی عیراقش لە سەرەتای جێبەجێكردنی كارەكانییەوە بڕوای بە بنەمای هاوڵاتیبون و پێشكەشكردنی بەرژەوەندی گشتی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group