شاندێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

شاندێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی ئاگاداربون لەچۆنیەتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران.
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، شاندێكی لیژنەكەیان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی بەدوادچوان لەسەر دواگۆڕانكارییەكانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق و چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی كارمەندانی كەرتی گشتی.
رونیشیكردۆتەوە، شاندەكە بەدواداچونیش دەكات لەسەر رێككەوتنەكەی نێوان هەردولاو پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم و ئەوەی لە بەرامبەردا پێی دەدرێت كە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە.
پێشتر هەردو ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لەشاری هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ كۆبونەوەو تیایدا چەندین رێككەوتنیان ئەنجامدا بەتایبەت پرسی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كەماون تاوتوێكران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group