وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئەو هاووڵاتیانەی لە تونس دەستگیركراون یەك مانگ زیندانی دەكرێن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی لە تونس دەستگیركراون دەدرێنە دادگا.
عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین بەدواداچوون كە دوێنێ كردوویانە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان تەواوبووە و دراونەتە دادگە.
 باس لەوەش دەكات، دادگاییكردنی ئەو هاووڵاتییانە 2 بۆ 3 هەفتەی دیكە دەكرێت و رەنگە هەر یەكێكیان سزای زیندانی یەك مانگ بدرێن.
رونیشیكردەوە، ئەو هاوڵاتیانە هەر لەسەرەتای دەستگیركردنیانەوە ماوەی سزای زیندانییەكەیان بۆ هەژمار دەكرێ، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەو كاتەی سزاكەیان بۆ دەردەچێ، مانگەكەیان تەواوكردووە، واتە راستەوخۆ ئازادە دەكرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەو 16 هاوڵاتیە كە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین بۆ گەیشتن بە ئەوروپا چوونە تونس و چەند هەفتەیەكە لەوێ دەستگیركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group