نەوا-
حكومەتی سویسرا بڕیاریدا سامانی بەشار ئەسەد و كەسە نزیكەكانی لە وڵاتەكەی بلۆك بكات.
ئەنجومەنی فیدڕالی سوریا رایگەیاند، سامانی زیاتری بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا و كەسە نزیكەكانی بلۆك دەكات و ئەو رێكارانەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی هیچ پارەیەكی ئەسەد لە سویسرا دەرنەچێت پێشئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت سەبارەت بە یاساییبوونی ئەو سامانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر روونبووەوە ئەو سامانە بەشێوەیەكی نایاسایی بەدەستهاتووە، حكومەتی سویسرا هەوڵ دەدات بەشێوەیەك بیگەڕێنێتەوە كە سودی بۆ گەلی سوریا هەبێت.
ئەنجومەنی فیدڕاڵی سویسرا ئاشكراشیكردوە، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ئەو كەسانە دەكەنە ئامانج كە لەژێر دەسەڵاتە تاكڕەوەكانی بەشار و حافز ئەسەدی باوكیدا، پۆستی گشتییان هەبوە، یان ئەوانەی پەیوەندییەكی نزیكی خێزانی یان كەسی یان بازرگانییان لەگەڵدا هەبوە.