سێنتكۆم: 15 چەكداری داعشمان كوشت و تائێستا هەڕەشەن لەسەر ناوچەكە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە عیراقییەكان 15 چەكداری داعشیان لە پرۆسەیەكدا كوشت.
فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردۆتەوە، بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی عیراق بۆردومانی چەكدارانی داعشیان كردوەو 15 چەكداریان كوشتوە، چەكدارەكان چەندین چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆرو پێشتێنی بۆمبڕێژكراویان پێبوە.
راشیگەیاندوە، بە ئامانجگرتنی ئەو چەكدارانەی داعش بۆ پەكخستنی تواناكانیانە لە پلاندانان و رێكخستنەوەیان بۆ هێرشكردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی عیراق و هەروەها سەربازانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی لەسەرجەم ناوچەكەو دەرەوەدا.
سێنتكۆم راشیگەیاندوە، تائێستا داعش هەڕەشەیە لە ناوچەكە بۆ سەر هاوپەیمانەكانمان و نیشتمانەكەمان، بۆیە هێزەكانمان شانبەشانی هاوپەیمانە عیراقییەكانمان بەهەمو توانایەكەوە لەناویان دەبەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group