ناوی سێ یەكەمەكانی كۆلیژو پەیمانگاكان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بە واژۆی ئارام محەمەد وزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ناوی سێ یەكەمەكان بەمەبەستی دامەزراندن ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردۆتەوە، لە نوسراوێكدا بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە تیایدا باسی لە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەش لە كۆلێژو پەیمانگەكان كردوە بە هەمیشەیی بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
راشیگەیاندوە، دوای ئەنجامدانی بایۆمەتری ناوی سەرجەم دەرچوانی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەكانیان بۆ دەنێرن بەمەبەستی ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقی فیدرال بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی بۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group