سەفین دزەیی: دیار نییە پزیشكیان سەردانی هەرێم دەكات یاخود نا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ هەولێر هیچ زانیارییەكمان پێ نەگەیشتوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاوەكو ئێستا ئاگادار نەكراوینەتەوە كە بەرنامەی گەشتەكەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران چییە و چۆن دەبێت، هەرچەندە سەرۆك كۆماری كۆچكردوی ئێران بەر لە روداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی بڕیاریدابو سەردانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام تائێستا دیار نییە پزیشكیان لە سەردانەكەیدا بۆ عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات یاخود نا.
لە بەشێكی تردا دزەیی وتیشی: پێویستە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوەو وڵاتانی دراوسێش لێی سودمەند دەبن، پێداگریی لەسەر ئەو رێڕەوە دەكات كە هەرێمی كوردستان بە گونجاوی دەزانێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group