هۆكاری خستنە خوارەوەی درۆنەكەی كەركوك ئاشكرا دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار هۆكاری كەوتنەخوارەوەی درۆنێكی توركیا لەئاسمانی پارێزگای كەركوك ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی بغداد الیومی راگەیاندوە، درۆنێكی نەناسراو لە باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوكەوە دەركەوتوەو بە بەرزییەكی مامناوەند بەسەر 5 ناوچەی سەرەكی پارێزگاكەدا فڕیوە، پێش ئەوەی لە شوێنە هەستیارەكان نزیك ببێتەوە كە هەندێكیان ئەمنی بون، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش دەركەوتوە ئەو درۆنە بۆ چاودێریكردن بەكاردەهێنراوەو توانای سیخوڕیكردنی هەبوەو توانای هەڵگرتنی 4 موشەكی هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕو، دوای دەرچونی فەرمانی راستەوخۆ لە بەغداوە بۆ ئەوەی درۆنەكە بخرێتە خوارەوە لە ماوەی كەمتر لە 10 خولەكدا لەڕێگەی بەرگری زەمینییەوە توانراوە تێك بشكێنرێت و پارچەكانی لەلایەن تیمێكی ئەمنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە هاوكات هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە.
هەر لەسەر هەمان بابەت سەرچاوەیەكی ئەمنی زانیاری نوێی سەبارەت بەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئاشكرا كردوەو رایگەیاندوە كە ئەو درۆنە لە گەڕەكی تسعینی پارێزگای كەركوك كەوتۆتە خوارەوەو تایبەتە بە هێزەكانی توركیا، بەهۆی نەبونی مۆڵەتی فڕین بەسەر ئاسمانی عیراقدا بەرگری ئاسمانی درۆنەكەی خستۆتە خوارەوە.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group