كەشوهەوا.. كاریگەری گەرمای زەریای هیندی كۆتاییهات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كاریگەری گەرمای زەریای هیندی كۆتاییهات و بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای گەرمیانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای گەرمیان مانگی 8 بە گەرمایەكی هاوینەی ئاسایی تێپەڕیوەو پێشبینی بۆ مانگی ئەیلول ئەوەیە كە لەو مانگەدا كاریگەری گەرمای هاوینە لە كاتەكانی رۆژدا بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت كاتەكانی نێوان نیوەڕۆ تا عەسر، بەڵام بە كاریگەرییەكی كەمترو لاوازتر لە مانگی هەشت.
كەشوهەوای گەرمیان راشیگەیاندوە، لەم رۆژانەدا پلەكانی گەرمی چەند پلەیەك دادەبەزن، لە دوو هەفتەی یەكەمی مانگی ئەیلول لەڕۆژدا پلەكانی گەرمی لە ناوچەكانی گەرمیان لەنێوان ( 41° تاوەكو 44° ) پلە جێگیردەبن و لەكاتەكانی شەویشدا هەست بە فێنكی دەكرێت، لەنیوەی دوەمی مانگی ئەیلولیشدا قۆناغێكی تری دابەزین لە پلەكانی گەرمی تۆمار دەكرێت و كەشوهەوا فێنكتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group