نێچیرڤان بارزانی بۆ مانگرتوان: پەیامەكەتان گەیشتوە دەست لە مانگرتن هەڵبگرن

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر رەوشی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو پەیامێكی بڵاوكردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لە نزیكەوە چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو دەكەم كە ماوەی چەند رۆژێكە لەسلێمانی بۆ داوای چارەسەركردنی كێشەی موچە مانیان لە خواردن گرتووە، چارەسەركردنی كێشەی موچەو شایستە دارایییەكانی هەرێمی كوردستان داوایەكی رەوایەو هەمومان پشتگیریی لێ دەكەین.
سەرۆكی هەرێم وتوشیەتی: ئێمە لە سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵێكی زۆرمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی داوە هەر لەم چوارچێوەیەدا خۆشبەختانە لە ئەنجامی گفتوگۆ و لێكگەیشتنی هەردولاو بە هاوكاریی لایەنە پەیوندیدارەكان هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی پەسەند كراو ئومێدی چارەسەری یەكجاریی پرسی‌ موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، پەیام و داواكاریی مامۆستایان و موچەخۆران بەگشتی، بە تەواوی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان گەیشتوە بۆیە داوایان لێدەكەم رەچاوی باری تەندروستیان بكەن و دەست لە مانگرتن هەڵبگرن، هەمو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group