نەوا-
بزوتنەوەی حەمماس دەڵێت، ئەو دیلانەی ئازادكراون تا چەند رۆژێك پێش ئازادكردنیان ئەشكەنجە دراون.
لە راگەیەنراوێكدا بزوتنەوەی حەمماس بڵاویكردوەتەوە، لێدوانی ئەو دیلانەی ئازادكراون نیشانی دەدات كە هەتا چەند رۆژێك پێش كاتی ئازادكردنیان تەنانەت هەتا دوایین ساتەكانیش مامەڵەی خراپیان لەگەڵ كراوەو روبەڕوی ئەشكەنجە بونەتەوە، هەروەها روبەڕوی پشتگوێ خستنی پزیشكی، برسێتیی، تینوێتیی و نەبونی دەرمان بونەتەوە بەتایبەتیش ئەشكەنجەی جەستەیی و دەرونیی ئەمە تاوانێكی جەنگی تەواوە كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەنجامدراوەو پێشێلكارییەكی دڕندانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە دەرهەق بە دیلەكان.