سامانە سروشتییەكان: پێشوازی لەپەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە دەكەین

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێشوازی لەپەسەنكردنی هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراقی كرد كە تایبەتە بە دیاریكردنی نرخی تێچونی بەهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجەی عیراق تایبەت بە تێچونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عیراق و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەهەنگاوێكی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی دۆسێی نەوت دەزانێت. 
راشیگەیاندوە، ئومێدەوارن ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكەو تێپەڕاندنی تەواوی كێشەكان و ئامادەكردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group